|
چالاکییه‌كاني محه‌ممه‌دئه‌مين شاسه‌نه‌م
|
||
شوێني بيروبۆچووني خوێنه‌ران
تكايه بيروڕاي خۆتان لێره‌دا بنووسن.
نووسه‌ر: تۆفیق یۆسف عه‌وواد
حاكم هاته به‌ر هه‌یوانی كۆشك و وه‌ڵامی شادی گه‌له‌كه‌ی داوه و له‌م سه‌ر تا ئه‌و سه‌ری كۆشك گه‌ڕا هه‌تا خۆشحاڵی خۆی له‌و بڕیاره مه‌زنه‌ی ده‌ری كردووه، ده‌ربڕێ.
وه‌زیری تازه‌ش به شادییه‌وه له‌م جه‌ژنه‌دا به‌شداری كرد. له‌و كاته‌وه پله‌ی وه‌زاره‌تی پێ‌درابوو، ئه‌مه یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی بوو. ئه‌و له په‌نای سه‌روه‌ره‌كه‌یدا ڕاوه‌ستا و باسی خۆشحاڵی و هه‌ستی گه‌له‌كه‌ی بۆ كرد.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نه‌بوو كه حاكم ئه‌م هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌ی له گه‌له مه‌زنه‌كه‌ی ده‌دی، به‌ڵكوو هه‌میشه هه‌ستی ده‌كرد كه به گه‌وره‌یی و هێزه‌وه له نێوان ئاسمان و زه‌ویدا له سه‌ر كورسی خۆشه‌ویستی دانیشتووه؛ به‌ڵام بێگومان ئه‌و ڕۆژه له خۆشترین ڕۆژه‌كانی ژیانی بوو.
نووسه‌ر: تۆفیق یۆسف عه‌وواد
ئه‌م به‌هاره من و ده‌سته خوشكێكم چووین بۆ ده‌شتێكی نزیك. هه‌ریه‌كه‌مان به‌یبوونێكمان چنی, دوایه چووین بۆ شوێنێ كه به‌مناڵی هاواڵێكی نزیك ده‌ساڵه‌مان له‌وێ ناشتبوو.
ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر وه‌ستاین و ده‌نكه ده‌نكه گوڵه ورده‌كانـمان بڵاو كرده‌وه. كه ئه‌م كاره‌مان ته‌واو بوو، هاواڵه‌كه‌م ڕووی تێ‌كردم و وتی: من ده‌بـمه ڕاهیبه.
منیش وتـم: ئه‌من زه‌ماوه‌ند ده‌كه‌م.
نووسه‌ر: تۆفیق یۆسف عه‌وواد
له‌سه‌رده‌مایه‌كدا پادشایه‌ك به ناوی یارووت ده‌ژیا. یارووت پادشایه‌كی گه‌وره و به‌هێز بوو. به‌ڵام ئه‌ویش تووشی نه‌خۆشی پادشاكان ببوو و له‌به‌ر بێ‌ئۆقره‌یی ده‌یناڵاند. كۆشكه‌كه‌ی له لێواری چۆمێك بوو كه وڵاتی ده‌كرده دوو به‌ش: شاری سه‌روه‌ره‌كان كه بۆخۆی سه‌رۆكیان بوو, شاری كۆیله‌كان. یارووتیش وه‌ك باوباپیرانی كه هیچ‌كات نه‌چووبوونه ئه‌وبـه‌ری چۆم و چاوی هیچیان به كۆیله‌یه‌ك نه‌كه‌وتبوو, هه‌مـووكات له كۆشكدا ده‌ژیا و هه‌ر سه‌روه‌ره‌كانی وه‌به‌ر چاو ده‌هات.
ڕۆژێ كاربه‌ده‌سته‌كانی بانگ كرد و وتی: گه‌مییه‌كم بۆ ساز بكه‌ن ده‌مه‌وێ بچمه ئه‌وبه‌ری چۆم!
هه‌واڵه‌كه بڵاوبۆوه. سه‌رۆكی كاهینه‌كان هات و وتی: گه‌وره‌م! مه‌ڵبه‌ندی كۆیله‌كان شیاوی پێی مباره‌كی پادشاكان نییه. سه‌رۆك‌وه‌زیر هات و وتی: دیـمه‌ن و قه‌ڵافه‌تی كۆیله‌كان چاوی پادشاكان دێشێنێ و شه‌ڕه‌فیان بریندار ده‌كا.
چله
نووسه‌ر: تۆفیق یۆسف عه‌وواد
ژیاننامه‌ی تۆفیق یۆسف عه‌وواد
تۆفیق یۆسف عه‌وواد، ساڵی 1911 له گوندێكی باكووری لوبنان له‌دایك بوو. هه‌ر له سه‌رده‌می قوتابخانه‌وه به‌ره‌و لای ئه‌ده‌بیات هات و به‌رده‌وام كتێبی عه‌ڕه‌بی و فه‌ڕانسه‌وی ده‌خوێنده‌وه.
ساڵی 1923 چاپخانه‌ی «كاتولیك» دوو كتێبی پێدا كه له فه‌ڕانسه‌وییه‌وه بیكا به عه‌ڕه‌بی، به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ر پیتی یه‌كه‌می نێوه‌كه‌ی «ت.ع» له سه‌ر بنووسێ.
له‌گه‌ڵ كۆڤاره ناوداره‌كانی سه‌رده‌می خۆی هاوكاری كردووه. وه‌كوو «العرائس، المشرق، البرق، الندا، البیرق».
پاش مردنی وه‌دیع عه‌قڵ، به‌رپرسی نووسینی كۆڤاری «الراصد» كاره‌كه‌ی ئه‌و كه‌وته ئه‌ستۆی عه‌وواد و پاشان بوو به به‌رپرسی نووسینی كۆڤاری «النهار».
ساڵی 1946 بانگ كرایه نێو كاری ڕامیاری و بوو به باڵوێزی لوبنان له ئاڕژانتیندا. هه‌روه‌ها له وڵاتانی ئێران، ئیسپانیا، ژاپۆن و ئیتالیادا وه‌كوو باڵوێزی لوبنان كاری ڕامیاری كردووه.
ساڵی 1975 خانه‌نشین كراوه.
هێندێ له كتێبه‌كانی ئه‌مانه‌ن: كوڕه‌شه‌له، گه‌ڕۆك و وه‌رگێڕ، كاروانه‌كانی زه‌مان، تۆزی ڕۆژگار، نان، خه‌رمانی ته‌مه‌ن، ئاشه‌كانی به‌یرووت، كیژۆڵه‌كان.
بانگه‌واز بۆ كتێبخانه‌یه‌كی دیجیتاڵی
محه‌ممه‌دئه‌مین شاسه‌نه‌م ـ بۆكان
مرۆڤ له ڕه‌وتی به‌ره‌و پێش چوونی خۆیدا هه‌موو كات له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه له ئامراز و كه‌ره‌سته‌ی جۆراوجۆر كه‌ڵك وه‌رگرێ هه‌تا بتوانێ به شێوه‌یه‌كی ساكارتر و باشتر، زانست و ئه‌زموونه‌كانی خۆی تۆمار بكا و بیگه‌یێنێته به‌ره‌كانی داهاتوو. هه‌ر بۆیه هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌ك توانیبێتی مرازی ئه‌و جێبه‌جێ بكا، كه‌ڵكی لێ وه‌رگرتووه و له به‌رد و له‌وح و كاغه‌زی پاپیرۆس و پێستی گیان‌له‌به‌رانه‌وه ده‌ستی پێ‌كرد هه‌تا ساز كردنی كاغه‌ز به شێوه‌ی ئه‌مڕۆ. له‌م نێوه‌شدا دروست‌بوونی ده‌زگای چاپ، یارمه‌تییه‌كی زۆری دا به خێرایی ئه‌م ڕه‌وته.
به درێژی زستان گه‌رمم كه‌وه!
نووسه‌ر: عه‌لی خودایی
وه‌رگێڕ: محه‌مه‌دئه‌مین شاسه‌نه‌م
كاتژمێره‌كه زه‌نگی لێداوه. له خه‌و هه‌ڵده‌ستم. دوێشه‌و ده‌رمانی قالۆنچه‌م به متبه‌ق و حه‌مام و ده‌سبه‌ئاو و ژێر پلیكانه‌كانه‌وه كردبوو. له حه‌مام قالۆنچه‌كان تۆپیبوون. له متبه‌ق، له په‌نای خوانچه‌كان و میزی لای ئه‌وانیش قالۆنچه سه‌راوبن كه‌وتبوون و مردبوون و شوێنی لاقیان، سه‌مه سپییه‌كه‌ی له هه‌موو جێیه‌ك بلآو كردبۆوه.
روو ده‌كه‌مه مه‌رجان كه تازه له خه‌و هه‌ستاوه. ده‌ڵێم: «وه‌ره چاو لێكه، چ كوشت‌وبڕێكه! دوێشه‌و هه‌موویان سه‌ره‌و ژێر بوونه‌ته‌وه.» گسكی لێده‌ده‌م. مه‌رجان و منداڵه‌كان له قالۆنچه ده‌ترسن. ئاو به مه‌باله‌كه‌دا ده‌كه‌م، قالۆنچه‌كان ون ده‌بن. مه‌رجان ده‌ڵێ: «ئه‌ی حه‌مام؟» مه‌رجان شیر ده‌كاته نێو قاوه‌جۆشه‌كه.
چه‌رخوفه‌له‌ك
نووسه‌ر: عه‌لی خودایی
وه‌رگێڕ: محه‌مه‌دئه‌مین شاسه‌نه‌م (بۆكان)
خه‌ریكی له‌به‌ركردنی خاولیه‌ی حه‌مام بوو كه ده‌نگی ژنه‌كه‌ی بیست.
ـ دره‌نگه؛ زوو كه.
گوتی: "ئه‌وه هاتم."
به ده‌ست، هه‌ڵمی ئاوێنه‌كه‌ی سڕی. ڕیشی تاشیبوو. درگاكه‌ی كرده‌وه.
ژنه‌كه‌ی گوتی: "له خۆیدا دره‌نگه، خاوه‌خاویش ده‌كه‌ی؟ لیباسه‌كانتم له سه‌ر ته‌خته‌كه داناوه. دوو كراس و گۆره‌وی و شورتێكیش له ساكی سه‌فه‌ردایه. پێم‌وا نه‌بێ شتێكت كه‌م‌وكه‌سری بێ. ئه‌گه‌ر ده‌زانی شتێكی دیكه‌ت ده‌وێ بیڵێ، با دوایه پرته و بۆڵه نه‌كه‌ی."
له نێوه‌ڕاستی دیوه‌كه راوه‌ستابوو و ده‌ستی به روومه‌تیدا ده‌هێنا.
پاش‌نیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممانه
نووسه‌ر: عه‌لی خودایی
وه‌رگێڕ: محه‌ممه‌دئه‌مین شاسه‌نه‌م
پاش‌نیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممانه میوانی خاتوو ئانا ده‌بووم. هه‌موو جارێ، به‌پێی وه‌رز، چه‌پكه‌گوڵێكی چكۆڵه‌م له گوڵفرۆشی پاڵاس بۆ ده‌كڕی. كه درگای ده‌كرده‌وه، ڕوومه‌تی بۆ لام دێنا. ماچم ده‌كرد و گوڵه‌كه‌م ده‌دایێ. خاتوو ئانا گوڵه‌كه‌ی وه‌رده‌گرت و ده‌یگوت: «چه‌ن جوانه!» دوایه ده‌چوو ده‌یخسته گوڵدانه‌وه.
له ڕێڕه‌وێكی کورته‌وه تێده‌په‌ڕیم، هه‌تا ده‌گه‌یشتمه ژووری خه‌وه‌كه‌ی، كه دیوی میوانداریشی بوو. له په‌نای مێزی خڕی قاوه‌یی خاتوو ئانا، كه ڕوومێزییه‌كی خڕیشی به‌سه‌ردا درابوو، داده‌نیشتم. ڕوومێزییه‌كان هه‌موو حه‌وتوویه‌ك ده‌گۆڕدران. وێنه‌كانی، گوڵه‌باخ یان وه‌نه‌وشه یان داودی، یان وه‌كوو خاتوون بۆ خۆی ده‌یگوت، خریزانتۆنی گوڵدۆزی‌كراو یان ژماره دۆزی‌كراو بوو. له‌پاڵ مێزه‌كه، قه‌ره‌وێڵه‌یه‌كی لێ‌بوو كه به‌یانان له‌جیاتی قه‌نه‌فه‌ش كه‌ڵكی لێ‌وه‌رده‌گیرا. سه‌ر ڕووته‌ختیه‌كه‌ی خاتوو ئانا، كه هه‌موو كات شه‌ق هه‌ڵگرتوو و چین‌دار بوو، پڕ بوو له باڵنجی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و بووكه‌شووشه‌ی جۆراوجۆر، به قسه‌ی خۆی بووكه‌شووشه‌ی نگرۆ له هه‌موویان جوانتر بوو. هیچ‌كات له‌سه‌ر قه‌نه‌فه یان قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ی خاتوو ئانا دانه‌ده‌نیشتم. له‌وه ده‌ترسام ڕووته‌ختییه‌كه‌ی خراپ بكه‌م یان چینه شۆڕه‌كانی تۆزاوی بن. شوێنی له‌شم له‌سه‌ر ڕووته‌ختیه‌كه ده‌ماوه و بووكه‌شووشه نه‌رم‌ونیان و هێدییه‌كان، هه‌ر ده‌كه‌وتن و سه‌رمه‌قولاتیان ده‌دا.
په‌ندی پێشینان هه‌وێنی هه‌ڵبه‌ستی هۆنه‌ران
په‌ندی پێشینانی کوردی خه‌زێنه‌یه و که‌م که‌س به‌دوویا رۆیشتوون و که‌میان لێ‌کۆڵیوه‌ته‌وه. ئه‌وکه‌سانه‌ش که له‌و بواره‌دا کاریان کردووو، هه‌ریه‌ک له سه‌رێکه‌وه روانیویه‌ته په‌نده‌کان و هه‌وڵی داوه یا ئه‌م په‌ندانه کۆ بکاته‌وه، وه‌ک مامۆستا خاڵ، یا چیرۆکی په‌نده‌کان بنووسێ، وه‌ک برایمی ئه‌فخه‌می و شوکریه ره‌سووڵ، یا له په‌نده‌کان بکۆڵێته‌وه، وه‌ک عێزه‌دین مسته‌فا ره‌سووڵ و مه‌لامه‌حمودی دێرشه‌وی؛ یا په‌نده‌کان بکاته شێعر وه‌ک مه‌لاغه‌فووری ده‌بباغی و پیره‌مێرد و حه‌سه‌ن سه‌لاح «سۆران». به‌ڵام بێجگه له‌مانه په‌ندی پێشینیان خۆیان خزاندۆته نێو شێعری شاعیره‌کان، بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی شاعیر هۆنینه‌وه‌ی ئه‌م په‌ندانه بێ. به‌ڵام چونکه له‌گه‌ڵ مه‌به‌ست و ناوه‌رۆکی شێعره‌که سازگار بووه هێناویه‌تی و شاعیر ده‌یه‌وێ به هۆی ئه‌م په‌ندانه‌وه قسه‌ی خۆی بسه‌لمێنێ و به‌ڵگه‌یه‌ک بێنێته‌وه. دیاره ئه‌مه‌ش جوانی و دڵگری شێعره‌که پتر ده‌کا و زۆرتر شوێن له‌سه‌ر خوێنه‌ر داده‌نێ
|
|